بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێكخراوى دۆر بۆزانیارى نه‌وتى كوردستان ڕایگه‌یاند: دواپیشهاتى خراپ لەبارەى مەلەفى نەوتەوە، کشانەوەى گەورە کۆمپانیاى ئەمریکى ئیکسۆن مۆبیل بوو بەنهێنى لەکوردستان، پیشانى دەدات "یەکێک لەزلهێزترین کۆمپانیا نەوتیەکانى جیهان دڵخۆش نیە بە"وەبەرهێنانى مه‌ترسیدار" لەکەرتى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان".
ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، چۆن هاتنى ئیکسۆن کاریگەرى مەعنەوى گەورەى هەبوو لەسەر دروستبوونى خواستى وەبەرهێنانى نەوتى لە هەرێمى کوردستان، ئاواش پێچانەوەى جانتاکەى خواستەکە تووشى لاوازى و ترس و دڵەڕاوکێ دەکات.
ڕێكخراوه‌كه داوا ده‌كات کە هەرێمى کوردستان واز لەخۆسەرى لەپرسى هەناردەى نەوت و وەبەرهێنان لەگازى سروستى بهێنێت، لەگەڵ عێراق بگاتە "ڕێکەوتنێکى دادپەروەرانە"، چونکە کشانەوەى ئیکسۆن مەعنەویەن پیشانى دەدات خواستى جیهانى ئەوەیە هەرێم لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن بکات، چەمکى وەبەرهێنان و فرۆشتنى نەوت و گازى "مه‌ترسیدار" کۆتایى هاتووە.
رۆژى 29 ئه‌م مانگه میدیا جیهانیه‌كان ڕایانگه‌یاند به‌هۆى ناڕه‌زایی ئهمریكاو عێراق له كاركردنى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل له‌هه‌رێم، كۆمپانیاكه كشایهوهو هه‌رێمى كوردستانى جێهێشت.
Your Comment